# ناو مانا
31 هەتوان دەرمان، مەڵهەم.
32 هەراس 1. پشوو، وچان، وەکوو: هەراسی لێهەڵگرتووم)؛ 2. وەڕەز، ماندوو، وەکوو: (هەراسانم)؛ 3. ترس، خۆف، وەکوو: (هیچ هەراسێکم لێ نییە).
33 هەردی خەڵکی کێوپارە، چیانشین؛ بڕوانە هەردە.
34 هەردە 1. خوارن، خۆراک؛ 2. چۆڵ و بیاوان؛ 3. زورکان، دەشتی بەگردوولکە؛ 4. تەرە و چۆڵگەرد؛ 5. وەک، لە چەشنی، وەکوو: (هەردەجاران).
35 هەرژین هەڵاهەڵابوون بە هۆی کوڵاندنەوە. (گۆشتی چی، ئەوەندە کوڵاوە، بووە بە هەرژین).
36 هەرسین 1. فرمێسکاویی، چاوبەگریان؛ 2. نێوی شارێکی کوردنشینە لە ناوچەی کرماشان.
37 هەرمان 1. هەرگیزنەفەوتان؛ 2. بە هەورامی واتە: فرمان، کار، خەبات. بۆ ئاگاداریی: فرمان واتە: کار، فەرمان: واتە، ئەمر و دەستوور. لە زاراوەی کرمانجیشدا فەرمان واتە: ‌قەڵاچۆکردن و بەکۆمەڵکوشتن. وشەی فەرمان لە لاوکی کوردیدا یەکجار زۆرە.
38 هەرووت پاژێکن لە هۆزی سوورچی لە ناوچەی هەولێر، کە یەکجار کەللەڕەق و تۆسنن.
39 هەرکان 1. تۆمی دانەوێڵە، دانەوێڵەی پاک و خاوێن کە هەڵیدەگرن بۆ ساڵێکی دیکە بۆ چاندن و وەشاندن.
40 هەرکۆ هەرجێ، هەرکوێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!