# ناو مانا
31 نەخشین نەخشاویی، جووان و ڕەنگین، بەنەخش و نیگار، ڕازاوە.
32 نەرمین نەرم و نۆڵ، نەرم و جووان.
33 نەرمێ نەرم و نیان، ئاماژە بە دڵبەری نەرم و نۆڵ، پێچەوانەی زبریی و بتەویی.
34 نەسرین گوڵێکی پەڕەوردی بۆنخۆشی سپییە کە لە نێرگز دەکا.
35 نەشم لارە و لەنجە، بە نازەوە ڕێکردن، کچێکی بە کەشم و نەشمە.
36 نەشمیل 1. جووانی خنچیلانەی دڵڕفێن؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
37 نەمام 1. چڵەڕیشەی یەکساڵەی دار، درەختی تازەنیا؛ 2. جۆرێک فەرش یان مافوورەیە.
38 نەوزەر زێڕی تازە، زیوەری تازە. بۆ وەبیرخستنەوە، وشەی (نەو) کوردیی نییە و وشەیێکی فارسییە، بەڵام بە داخەوە بە تۆپزی بەکار دەبرێ. بۆ نموونە وشەی نەورۆز وشەیێکی فارسییه و کورد ئەو وشەیە بە کوردی دەزانێ‌. بڕوانە وشەی نەورۆز لە بەشی کوڕان.
39 نەوژین ژیانی نوێ، تازە دەس بە ژیان کردوو، نۆماڵ. بڕوانە بۆ نەوزەڕ.
40 نەونیگا نیگای تازە، نیگای عاشقانە. بڕوانە بۆ نەوزەڕ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!