# ناو مانا
31 نەچیر ئەو گیانلەبەرەی کە راو دەکرێ، دەسکەوتی راو.
32 نەردین نادر، دەگمەن، دەسنەکەوتوو.
33 نەسران تیرەیەکی کورد بوونە کە لە شاری کووتی کوردنشینی باشووری کوردستانی ئێراقدا ژیاون، بەڵام لە سەردەمی حوکوومەتی بەعسدا زۆربەیان دەرکران و عەرەبیان لە شوێنیان دانا.
34 نەمر 1. زیندوو، هەرماو؛ 2. سەرنێوی شێخ مەحموودی مەلیکە کە دژی بەریتانیا لە کوردستانی باشوور، بۆ رزگاریی کوردستان راپەڕی.
35 نەمروود 1. چیایەکە لە کوردستانی ژێر دەسە‌ڵاتی تورکیە، کە شوێنەواری کۆنی وەکوو پەیکەری مرۆڤی لێیە؛ 2. شارێکی کەونارایە لە کوردستانی باشوور کە نەماوە، بەڵام ئاسەواری هەر ماوە؛ 3. نێوی پاشایەک بووە کە ئیبراهیم پێغەمبەری خستۆتە ناو ئاگرەوە.
36 نەهری 1. جۆرێک ترێی سپی؛ 2. رۆباری گەورە؛ 3. بەئاو گەییشتنی کارێزکەن؛ 4. نێوی ناوچەیێکە لە کوردستان کە مەشایەخی گەورەی لێ هەڵکەوتوون و بە شێخەکانی نەهری بەنێوبانگن.
37 نەوا 1. نەک، نەبایە، نەوەکوو؛ 2. ئەنوا، پەناگا؛ 3. نە بەمجۆرە؛ 4. قەتارێکە لە مۆسیقای ئێرانیی و کوردیدا کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان؛ 5. ژنی جلوبەرگ خاوێن و تەیار؛ 6. کیژی تازەپێگەییشتوو؛ 7. ئاواز، سۆزی گۆرانی، ورینگەی خۆش؛ 8. ماڵ و سامان.
38 نەواڵ 1. نوواڵ، شیو، دۆڵ؛ 2. لافاوی توانەوەی بەفر لە چیا.
39 نەورۆز نەڤرۆز، رۆژی سەری ساڵ، سەرەتای بەهار؛ لەراستیدا وشەی نەورۆز، وشەیەکی فارسییە و کوردیی نییە، چونکە کورد دەڵێ: رۆژ، نەک رۆز! کورد دەڵێ: نوێ، تازە، نەک: نەو! ئەگەر وشەی نەورۆز کوردیی بێ، دەبوو: نوێڕۆژ، یان تازەرۆژ با. داستانی نەورۆز چیرۆکێکی دوور و درێژە و گوتنی جۆربەجۆری لەسەرە. لەوانە مامۆستا هێمن، شاعیری نەمری کورد دەڵێ:
40 نەوزەر زێڕی تازە، زیوەری تازە. بۆ وەبیرخستنەوە، وشەی (نەو) کوردیی نییە و وشەیێکی فارسییە، بەڵام بە داخەوە بە تۆپزی بەکار دەبرێ. بۆ نموونە وشەی نەورۆز وشەیێکی فارسییه و کورد ئەو وشەیە بە کوردی دەزانێ‌. بڕوانە وشەی نەورۆز لە بەشی کوڕان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!