# ناو مانا
31 مێرۆژ 1. مێرۆز، ڕاوەکەو لەکاتی کورکبوونی ماکەودا؛ 2. گوندێکە لەلای ئەرگۆش لە سەر سنووری دەسکردی نێوان باشوور و باکووری کوردستان، لە بەشی بادینان کە هۆزی مزووری تێدا دەژی.
32 مێلاق 1. ئاوونگ یان ئەو ترێیەی کە بە سرمیچی ماڵەوە هەڵیدەگرن بۆ یەکەم شەوی زستان بۆ خواردن؛ 2. گوڵێکی سووری ئاڵە.
33 مێوژە مەویژ، مێوژ، ترێی لەبەرهەتاو وشککراو.
34 مێوەرد تۆمداچاندنی دوای یەکەم بارانی پاییز.
35 مەتینا 1. مەتین، ڕاوەستاو، سەقامگرتوو، نەبزێو؛ 2. چیایەکە لەلای بامەڕنی لە ناوچەی بادینان.
36 مەرام دۆز، مەبەستی دڵ.
37 مەرجان جۆرێک موورووی سوورە بۆ خشڵ.
38 مەرزینگ نێوی هۆزێکی کوردە لە کوردستان.
39 مەرزە 1. گیایەکی بۆنخۆشی کێوییە؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی مەرگە لە باشووری کوردستان.
40 مەرسین پشاوتن، گرمۆڵکردن، گوڵۆڵەکردن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!