# ناو مانا
31 مێهران شارێکی کوردنشینە لە کوردستانی رۆژهەڵات کە بە زاراوەی کەڵوڕی قسە دەکەن.
32 مەبەست قەستی ئینسان لە کارێک.
33 مەتین 1. ژیر؛ 2. سەنگین و کردار باش؛ 3. چیایەکە لەلای بامەڕنی لە ناوچەی بادینان لە کوردستانی باشوور.
34 مەتینا 1. مەتین، ڕاوەستاو، سەقامگرتوو، نەبزێو؛ 2. چیایەکە لەلای بامەڕنی لە ناوچەی بادینان.
35 مەدهۆش 1. سەرگەشتە و سەرگەردان؛ 2. نازنێوی شاعیرێکی کورد لە کوردستانی باشوور.
36 مەرا نێوی چیایەکە لە سیدەکان لە کوردستانی باشوور.
37 مەردان 1. کۆی مەرد؛ 2. مرۆیانی ئازا و دڵاوا؛ 3. چەکوش؛ 4. پێمەڕەکاریی، کێڵانی زەوی بە پێمەڕە.
38 مەردۆخ 1. نەخۆشی بەرەو مردن؛ 2. خودای کەونارای بابل؛ 3. سەرنێوی بەرەیەکە لە کوردستان کە زۆر زانای بەنێوبانگیان تێدا هەڵکەوتووە.
39 مەروان شاری مار، شارەمار، ماروان، مەریوان؛ مەروان نێوی کۆنی شاری مەریوانە، مەریوان لەرادە بەدەر ماری زۆرە، من بۆ خۆم دیومە و راستە. لەلای خوارووی شاری مەریوانەوە گوندێکی بچووک بەنێوی تازەدێ هەبوو کە لەبەر ماری زۆر سووتاندیان. بەهاران دەوروبەری زرێوار، دەڵێی شارەمارە، بن هەر کەڤرێ بەگەڕی و سەر هەر بەردێ هەڵدەیتەوە، کۆمەڵێک ماری تێدایە. خەڵکی بەساڵاچوو لە مەریوان دەڵێن: لەبەر ماری زۆر بووە کە ئەم شارە لەپێشدا به ماروان و پاشان مەروان و ئەوسا بە مەریوان نێودێر کراوە. لەلای خوارووی شاری مەریوانیشەوە لە سەر رێگای مەریوان بۆ سنە، پردێک هەبوو بەنێوی کەڵیکەوە کە دەپەڕییەوە بۆ گوندی ترخاناوا، بەسەر ئەو پردەدا، وەکوو مێروولە مار دەهاتن و دەچوون. یەک دوو گوندیش لە نزیک زرێبار بوون کە لە سرمیچی ماڵەکانیەکەوە، وەکوو گوو مشک ماری لێ بەر دەبووەوە، ئەو گوندانەشیان چۆڵ کرد و سووتاندیانن.
40 مەریوان لە فەرهەنگی (دێهخودا) ی فارسدا هاتووە کە لە بنەڕەتدا مارین بووە، چونکە ماری زۆری هەیە. بڕوانە مەروان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!