# ناو مانا
31 شلۆڤە شڵێوە، دوودانگ.
32 شلێر گیایەکە زیاتر لە کوێستانان شین دەبێ و دووجار سێ جار بە بەژن و تەپڵی سەریدا هەڵدەچێ و گوڵەکەی سووری ئاڵ یان زەردی پیاڵەئاسای سەرەونخوونە کە وەکوو زەنگۆڵە پێدا شۆڕ دەبێتەوە؛ هەم دەشتە هەم ناوچەیەکە لە باشووری کوردستان، کە بە شاری (بانە) وە نزیکە.
33 شلێرە 1. گوڵی شلێر؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردییە.
34 شمشاڵ ئامێرێکی مۆسیقای کوردییە، بلوێر، بلوور.
35 شناوە 1. پارچەزەوییەکی بچووکی کێڵراوی کێڵگە بۆ چاندن؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی پشتدەر لە باشووری کوردستان.
36 شنروێ چیایەکی بەرزە کەوتۆتە لای خۆرهەڵاتی هەڵەبجە، لە سەر ترۆپکی ئەم چیایە دوو کانیی خۆشی هەیە کە نێویان (قەمان و وەزگێڵ)ە.
37 شنیان 1. هەڵکردنی بای سروە؛ 2. پێکەنین و شنینی ساوا؛ 3. تاسەکردن.
38 شنە بای فێنک، سروەی با، لەرین بە سروەی با.
39 شوشمێ 1. تاڤگە، ئاوهەڵدێر؛ 2. گوندێکە لە نزیک شارۆچکەی نەوسوو، لە هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
40 شووشان 1. رێک و جووان؛ 2. گوندێکە سەر بە کاڤاری زرکان لە ناوچەی شێروان لە باشووری کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!