# ناو مانا
31 ساژین گردومرد، خڕوخۆڵ.
32 ساسی نێوی گوندێکە لە ناوچەی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام کوردەکەیان لێ دەرکردووە و کردوویانە بە عەرەبنشین.
33 سافیا گوندێکە لەلای دیاربەکر لە باکووری کوردستان.
34 سالمە گیایەکی سەلکداری بەهارییە لە مێرگدا دەڕوێ، سەلکەکەی وەک پەنجەی مناڵی ساوا وایە و وشک ئەکرێتەوە و بە هاڕدراوی دەکرێ بە هەوێنی دۆڵمە و زۆر بەنرخە و بەکاری زۆر شت دێ.
35 سالۆر ژیر و تێگەشتوو، بەئاوەز. وەکوو: ژنێکی سالۆرە.
36 سالیس پەیاغ و لووس و ساف.
37 سالین ساڵانە، ساڵیانە.
38 سالینا 1. جێگای خۆش و راسا؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی حەکاریی، لە باکووری کوردستان.
39 سامتین سامتیک، سامتی، جۆرە دەزوویەکی پوختی بریقەداری قایمە.
40 سانیا 1. جێگەبۆکردنەوە، سەقامدان؛ 2. سانا، هاسان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!