# ناو مانا
31 سندی نێوی هۆزێکی کوردە لە لای شاری مووسڵ لە باشووری کوردستان.
32 سنوور کەوشەن، هێڵی ناوەڕاست دوو مڵک، تخووب، مەرز.
33 سوارۆ نێوی یەکێ لە هەوا کۆنەکانی مۆسیقای کوردییە کە لە کاتی شەڕ لەگەڵ دوژمندا بە دوو تەپڵە بە سەر پشتی ئەسپەوە، کە لەسەر لووتی زین دایاندەنا، دەژەنراو.
34 سوارە 1. سوار؛ 2. زاڵ، سەربەران؛ 3. سوواری ئەسپ؛ 4. دەستەی سوواران.
35 سوورداش کێو شارۆچکە و ناوچەیێکە سەر بە سلێمانی لە باشووری کوردستان.
36 سۆران 1. پاژێک لە چووارپاژی زاراوەکانی زمانی کوردییە؛ 2. بەشێکن لە کورد کە دانیشتووی نێوان زێی گەورە و زێی بچووکن لە کوردستان واتە رواندز و دەوروبەر کە بە زاراوەکەیان دەگوترێ: زاراوەی سۆران یان کرمانجی ناوەڕاست؛ 3. ناوچەیەکی پانوبەرینە لە کوردستان؛ ئێستا ئەم نێوە لە جێگای نێوی ناوچەی دیانا دانراوە.
37 سیابەند نێوی قارەمانی چیرۆکی (سیابەند و خەجێ)یە کە داستانێکی کۆنی ئەویندارانەیە. مێژووی ژیانی خەج و سیامەند روون نییە بەڵام، بەیتی ئەم دوو گراوییە وێنایەکی راستەقینەیە لە بەسەرهاتی دڵتەزێنی ئەو دوو گراوییە. خەج و سیامەند، خەڵکی (کێلەسیپان) ی ناوچەی مهابادن کە ئێستاش گڵکۆی هەر دووکیان هەر لەوێیە.
38 سیامەند خاوەن ئەسپی رەش.
39 سیاناو نێوی دوو گوندە کە یەکێکیان کەوتۆتە لای مەریوان لە سەر سنووری دەسکردی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەوی دیشیان کەوتۆتە نێوان سنە و کامیاران.
40 سیاکسار نێوی فەرمانڕەوا یان پاشایەکی ماد بووە کە ساڵی 624 ی زایینی فەرمانڕەوایی کردووە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!