# ناو مانا
31 دریاز دوای لە ناوچوون یان وێرانبوونی شاری (چێری)، لەلای باشووری رۆژاوای ئەو شارە، شارێک ساز کراوە بە نێوی (ئادریاس)، کە ئێستاش پاشماوەی ئەو شارە گوندێکە بە نێوی (دریاز). لە گوندی دریاز شتی کۆن و ئەنتیکە زۆر دیتراوەتەوە. گوندی دریاز نزیک گوندی (باییندەرێ) یە کە بە هەڵە بە فارسی پایین دەڕڕە دەنووسرێ کە لە راستیدا (بات ئیدەرا) یە واتە: (ئیدەرە) ی مەزن. ئیدەر بەر لە هاتنی زەڕدەشت و ناسینی ئەهوورا مەزدا، خودای ئاریایی یەکان بووە و وشەی (کاس) هەمان وشەی (کۆتی)، وشەی ریشەی کوردە کە دوای ئاڵوگۆڕ بووەتە کورد. واوێدەچێ وشەی ئیدرقاش یان ئیدرکاش بەمانای خودای کورد یان جێگای خودای کورد بێ. بڕوانە بۆ چێری.
32 دلاوەر خاوەندڵ، گورد، پاڵەوان. ئەم نێوە وشەیەکی هاوبەشی کوردیی و فارسییە و لە هەولێر و رواندز و کۆیە مشەیە.
33 دلۆ 1. ئەی دڵ، هەوایەکە بە زوڕنا لێدەدرێ؛ 2. وشەی سەربەندە بۆ گوتنی دسپێکی لاوک؛ 3. وشەی سەربەندی هەندێ گۆرانییە له کوردمانجیدا.
34 دڵباز دڵداناو، دڵلەپێناو.
35 دڵزار 1. دڵبەئێش، دڵبەسۆ؛ 2. نازنێوی شاعیری کورد ئەحمەد مستەفا عەوێزییە کە خەڵکی هەولێرە و لەوێ دەژی.
36 دڵشاد بەکەیف، دڵخۆش، خەنی.
37 دڵشێر بە کەسێک دەگوترێ که لە ئازایەتیدا وەکوو شێر بێ.
38 دۆزان 1. کۆی وشەی (دۆز) بە واتای مەبەست و مەرام لە ژیاندا، وەکوو: دۆزی کورد، دۆزێکی ئاڵۆزە؛ 2. پاشگری وشەیە بە واتای بشکنین و دۆزین.
39 دیار 1. لەبەرچاو، ئاشکرا؛ 2. لا، تەنیشت؛ 3. سەر و سیما؛ 4. کەس و کار؛ 5. نیشتمان.
40 دیاری سەوقات، پێشکەشیی، نیشانە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!