# ناو مانا
31 تۆرین تۆرم، بنەچە، رەچەڵەک، سۆلان. (تۆرینا ڤی وەلاتی).
32 تۆژاڵ 1. تۆزقاڵ، کەمێک، بڕێک؛ 2. تۆژگ، توێژاڵ، تۆژاڵک، پێستی ناسک یان سەرتۆی ماس؛ 3. جێگای تۆو، جێگای دانەوێڵە.
33 تۆژین لە بنج و بناوانی شتێک کۆڵینەوە.
34 تۆشە تۆشەبەرە، توێشە، توێشوو، زاد، زەواد، بژیوی سەفەر، ئەو خۆراک و پێخۆرەی کە کاروانچی و رێبوار لەگەڵ خۆی لە سەفەردا دەیبەستێتە پشت و هەڵیدەگرێ بۆ ناو رێگە.
35 تۆلاز جوان و بەدەو.
36 تۆڵا تۆڵاگەزۆ، شتی وردی وەکوو ئارد کە لێک دەنووسێ و رەق هەڵدێ.
37 تۆیانە ئەو نوقڵ و شیرینی و شتانەی کە بە خوانچە لەگەڵ لاشیرینی بووک دەڕوا.
38 تیشکان نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکوور‌ی کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
39 تیشکە تیرێژ، رووناکایی خۆر، بریقەدانەوە.
40 تیلا 1. سووچ، گۆشە، قوژبن؛ 2. تیلەی چاو.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!