# ناو مانا
31 تیگریس 1. تیگر لە ریشەی وشەی تیر یان تیژ وەرگیراوە کە ئەوێسایی یەکەشی دەبێتە: تیرا بە واتای توند و بەلەز؛ 2. تیگر نێوی کۆنی چۆمی (دیجلە) یە. بڕوانە دیجلە.
32 تیلەبڕ 1. مسۆگەرکردنی کارێک بە گۆشەی چاو؛ 2. جۆرێک بڕین و بڕشتە لە کاری درووماندا.
33 تیلەسۆ نێوی دەشتێکە لە ناوچەی کوردنشینی زەنگیلان لە ئازەربایجانی شەورەوی.
34 تیڕۆژ 1. تیشکی خۆر، ئەو گزنگەی لە رۆچنەوە دەداتە دەرێ؛ 2. تیرۆک، تیرەنان کە (گونک)ی پێ پان دەکەنەوە.
35 تیکان دڕک، چقڵ، دڕکی دار و گوڵ.
36 تێکۆشەر کارامە و خەباتکار.
37 تەبا 1. ئاشت، نێوانخۆش؛ 2. رەگەڵ، لەتەک.
38 تەزوو 1. مچوڕک، مووچرک، تەز بەلەشداهاتن؛ 2. سۆزەی سەرما و بای سارد.
39 تەموورە تەنبوور، تەلموور، تەموور، تەمیر، تەموورە، سازێکی کۆنە کە لە دوو وشە پێکهاتووە، ئەگەر تەنبوور بێ، دەبێتە: تەن بە واتەی لەش و موور بە واتای شیوەن و زاری. ئەگەر تەلموور بێ، دەبێتە: تەل بەواتای سیم و مووریش بەواتای شین و هاور و ڕۆڕۆ. کە هەر دووکیان دوو وشەی کۆنی کوردین، کە فارسەکان کردوویانە بە تەنبوور و تەنبووریش هیچ واتا و مانایەک نادا و بگرە تەلموورە.
40 تەمۆ کورتکراوەی نێوی تەیموورە و نێوی دەبگبێژ و سازژەنێکی کوردی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!