# ناو مانا
31 باهیڤ باوی، بەهیڤ، باییڤ، بادەم، چووالە، چەقالە.
32 باکاسیا نێوی شارۆچکەیەکی کوردنشین بووە لە ناوچەی (بەدرە) کە بە دەستی حوکوومەتی بەعس، کوردەکانی ئاوارە کران و عەرەبیان هێنا جێگەیان. شاری بەدرە لە کۆندا کوردنشین بوو، بەڵام ئەوێش بە دەستی حوکوومەتی بەعس کرا بە عەرەبنشین، بەڵام ئێستا خەڵکەکەی کەم کەم گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
33 باڵا بەژن، بەژن و باڵا، قەد و باڵا.
34 باڵار باڵادار، کاریتە، دیرەک، دارێکە بۆ سفتکردنەوەی فرێتی قاڵیکردن بەکاری دەبەن.
35 باڵاشمە داری دیرەگی سەرتاقەی دیوار کە داری دیکەی بەسەردا رایەڵ دەکەن.
36 باڵشمە چووارچێوەی دەرک و پەنجەرە.
37 باڵینە رفێدە، ماگەی نانپێوەدان بە تەنوورەوە.
38 باڵێ 1. باڵەدارینەی داوەڵ و بووکەبارانە؛ 2. هەرچۆنێک بێت، بارێ.
39 برژانگ برژۆڵ، مژۆڵ.
40 برساق جۆرێک کولێرەی بچووکە کە هەویرەکەی بەشیر و ئاو دەکرێ و لەناو رۆندا سووری دەکەنەوە، کولێرە برساق.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!