# ناو مانا
31 باسۆ 1. شوێنێ کە با نەیگرێتەوە؛ 2. دەستەوار، داری دەستی پیران، گەرۆ، گواز، گۆچان؛ 3. ئەشکەوتێکی بچووکە لە چیای ئاسانەی ناوچەی مەریوان لە کوردستان.
32 باسێن باگر، ئەو شتەی کە پێش بە شنەی با دەگرێ.
33 باسەڕە باسڕە، شوێنێ کە بای زۆری لێبکەوێ، یان با زۆر بیگرێتەوە.
34 باشار 1. بەرگەگرتن، دەربردن، خۆڕاگرتن؛ 2. بەرانبەریی، بەشتێک وێران و پێوەستان، وەکوو: ئەوەندە بەهێزە دە کەس باشاری ناکا، یان ئەوەندە بخوەرەو هیچێ باشاری ناکا.
35 باشان نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
36 باشناو 1. نێوچاک، کردارباش؛ 2. هۆزێکە لە کورد کە لە ناوچەی نێوان مووسڵ و دەشتەبێڵ و سەڵماس دەژین. ئەم نێوە لە مێژووی کۆنی کوردستاندا هاتووە، دوور نییە، مەبەست لە خۆشناو و خۆشناوەتی بێ!
37 باشوو واشە، باشە، باشووک، مەلێکی راوکەرە، بەفارسیی پێیدەگوترێ: (بەحریی) و 38 تا 48 سانتیمیترە و زستانان لە کوردستان زۆرە.
38 باشووک نێوی کوردیی کێوێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
39 باشیل 1. کۆڵوانە، چارۆکە، شان و قۆڵ؛ 2. ئاوارە و دەربەدەر؛ 3. پاشگری وشەدووانەی (شانوباشیل)ە.
40 باشیک 1. ماڵی پیرۆز؛ 2. جێگای خۆشەویستیی؛ 3. شوێنی پیرۆزی ئایینی ئیزەدییەکان؛ 4. شارۆچکەیێکی کۆنی کوردستانە، کە دوو عەشیرەتی (باشیک و بازان) ی تێدا دەژین، یان ئەو دوو هۆزە ئاوەدانیان کردۆتەوە، باشیک دەکەوێتە 25 کیلۆمیتری خۆرهەڵاتی شاری (مووسڵ) ەوە، کە کوردی ئیزیدی و گۆران و شەبەک و هەندێک ئاسووری تێدا دەژی. ئەو شارە مێژوویەکی کۆن و دوور و درێژی هەیە کە لە درێژەی دێریکی کوردستاندا هەر لەبەردەم هێرشی تاتار و مەغۆل و عوسمانییەکاندا بووە و زەرەری زۆری وێکەوتووە و چەندین جار لەبەر ئایینەکەیان قەڵاچۆ کراون؛ باشیک شوێنێکی ئایینی پیرۆزە بۆ ئیزەدییەکان و چەندین زیارەتگا و نەزرگای کۆنی تێدایە کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی بەر لە لەدایکبوونی حەزرەتی عیسای مەسێح؛ حکوومەتی بەعسی گۆڕبەگۆڕی فاشیست زۆر هەوڵی دا کە بیکا بە عەرەبنشین و نێوەکەی گۆڕیبوو بۆ (بعشیقه)، بەڵام باش بوو لە بەر هاتنی ئامریکا‌ بۆ ئێراق، بۆی نەکرا و ئەو ناوچەیە کەوتەوە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی کورد.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!