| 31 |
ئاراسێن |
ئاراسێن نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان . |
| 32 |
ئارام |
1. لەسەرەخۆ، هێمن، هێور؛ 2. بێجووڵە، مەند. |
| 33 |
ئاران |
1. بنکەی ژیانی زستانەی کۆچەران؛ (هەموو چوونە هەواران، ئێمە ماوین لە ئاران)؛ 2. گەرمیان؛ 3. زەوینی تەخت و راسا؛ 4. دەشتی بەپیت و نەرمان؛ 5. ناوچەیەکی کوردنشینە لە لای زەلیای قەزوێن. بڕوانە وشەی ئار. |
| 34 |
ئاراوان |
نێوی یەکێ لە نێودارەکانی سەردەمی ساسانی بووە. بڕوانە وشەی ئار. |
| 35 |
ئارباکۆ |
1. ئاربەباکۆ، ئاربەبای چکۆڵە؛ 2. نێوی پاڵەوانێکی سەردەمی مادەکان بووە. بڕوانە وشەی ئار. |
| 36 |
ئاربیان |
نێوی یەکێ لە پێنجەمین پاشاکانی ماد بووە. بڕوانە وشەی ئار. |
| 37 |
ئاربەبا |
1. بەرزترین و گەورەترین جێگای گەیشتن، لووتکە، پۆپه؛ 2. شارێکی کۆنی مانناییەکان بووە؛ 3. چیایێکه له باشوری شاری بانه لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بڕوانە وشەی ئار. |
| 38 |
ئارپاکۆ |
1. ئاگری پاک و پیرۆز؛ 2. نێوی یەکێ لە پاشاکانی ماد بوو. |
| 39 |
ئارتان |
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە. بڕوانە وشەی ئار. |
| 40 |
ئارتم |
کوڕی (بارس)ی ماد و یەکێ لە ئەمیرە گەورەکانی سەردەمی ئەژدەهاگ بووە. بڕوانە وشەی ئار. |