# ناو مانا
381 پرووشە 1. دەنکە دەنکەی بەفر کە دەبارێ، پرووشەی ئاو و باران، پرووشەی بەفر؛ 2. کەمخواردن، چرۆکردن.
382 پرووکە ترووکە، دەنکی وردی بەفر.
383 پرۆت هەوڕگەر، کاسەوگۆزەگەر.
384 پریاسکە پرێسکە، پریزە، بۆخچەی لە دەسرۆکە کە شتی تێدا بە دیاری دەبەن بۆ پێشکەشیی.
385 پریشک 1. پریشکی ئاو و شەتاو؛ 2. فریشک، مەڵاژوو، مەڵاژگ.
386 پریشکە 1. پرێشکە، برێشکە، دانوولەی گەنم؛ 2. چێشتی گەنم.
387 پژاو 1. دەشتی زەق و بەراو؛ 2. دەشتێکە لەبەری زرێبار، کە (ماش)یان لێ هەڵدەبەست بۆ ماسیگرتن؛ ماش: وەکوو تەیمان و کۆڵیت، لەبەراو درووست دەکرێ تا ماسی تێبکەوێ و بیگرن.
388 پشکووت کرایەوە، خونچەیەک کە بپشکوێ.
389 پشکۆژە 1. دووگمە، قۆپچە؛ 2. ولی تازەکراوە، خونچە.
390 پلوورە 1. پلوور، بلوور، لوولە؛ 2. خەڵێف، خەڵەف، جێگەهەنگی لەدارهەڵکۆڵدراو؛ 3. گوندێکە لە دۆژ سوورەبان و وسێوەڕ لە ناوچەی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!