# ناو مانا
371 پاڵێن 1. ئامرازی پاڵاوتن، کەوگیر و پاڵوێنە؛ 2. کاتی ئێوارە.
372 پاییزە 1. وەرزی پاییز؛ 2. هەوایەکی کۆنی گۆرانیی کوردییە لە شێوەی حەیران.
373 پایەناز 1. پایەنداز، بەخێرهێنانی بەگەرموگوڕ، خۆشوبێش بە میوان گوتن؛ 2. لەبەر پێدا راخستن و پێشکەشکردن.
374 پرپریک 1. پەپوولە، پرپلیک، پەڵانتیک؛ 2. پەڵپینە.
375 پرپرە 1. پووڵەکەی ماسی؛ 2. بریقە و ئۆییەی زینەتیی؛ 3. پەرەنگی گوارە؛ 4. پەڵپینە، گیایەکی شینی زۆر ناسک و جوانە لە باخ و بێستانان و کوێستانان دەڕوێ و وەکوو چڵی نۆک دەچێ بەڵام گەڵاکانی جیاوازە و بۆ زکێشە باشە.
376 پردیس پارادیس، بەهەشت، جەننەت، وشەیێکی کۆنی مادیی ئاوێستایی یە.
377 پردیکا نێوی کچی ئاترۆپاتی دەسەڵاتداری ماد بووە لە ساڵی 324 ی بەر لە زایین هاوکات لەگەڵ هێرشی ئەسکەندەری مەقدوونی بۆ ئێران.
378 پرژۆڵ 1. پرزۆڵ، وەکوو ریشکی گەنمەشامی؛ 2. پرژ و بڵاو، پەرێشان؛ 3. ریشک و پرزۆڵەی قوماش و پارچە.
379 پرشە ورشە، گرشە، دەروشان.
380 پرووسکە پرۆسک، پریشکی ئاگر، پزووسکەی ئاور.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!