# ناو مانا
361 پاشین هەرەدوا، دوایین، دواگین.
362 پالمە پاڵمە، جۆرێک گیایە لە شکڵی شنگ، بەڵام گەڵاپان.
363 پاموورە پاوانە، پاوێنە، خرخاڵی پێ، لیزگەموورووی خشڵی قولەپێ، ئەو پاموورەیەی ژنان لە کۆندا لە قولەپێیان دەبەست بۆ جووانیی.
364 پاوان پەلەخ، کۆدە، ئەو پارچە باخ یان مەزرایەی کە چوار دەوری بە تەیمان دەگرن بۆ ئەوەی مەڕ و ماڵات نەچێتە تێوەی، لەوەڕی قەدەخەکراو، باخ یان زەوینی قۆرخکراو.
365 پاوانە پاوەنە، بڕوانە پاموورە.
366 پاوێرە نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
367 پاکان ئینسانی چاک، پیاو چاکان، شێخ و مەشایەخ.
368 پاکانە دیفاعکردنی ئینسان لە خۆی بۆ لابردنی ئەو تاوان و تۆمەتانەی کە لێی دەدەن.
369 پاکڵە 1. کڵی پرد، پایەی پرد؛ 2. ئاگرهەڵکەر، بەرپرسی ئاگری کوورە.
370 پاکین پاک و خاوێن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!