# ناو مانا
341 بەڵێن پەیمان، سۆز.
342 بەیان 1. بەیانی، شەوەکی، سۆزی، سۆزوو؛ 2. کێوێکی بەنێوبانگە لە ناوچەی موکوریان.
343 بەیبوون گوڵێکە لە تەڕەزنان و لە کوێستانان دەڕوێ، بستێک پتر هەڵناچێ و بۆنی لە دوورەوە وەک بۆنی چنوور و شەوبۆ دەچێ و گوڵی ئاسمانی و سپی دەکا.
344 بەیخان ناوێکی ژنانەیە.
345 پاپڕیک جۆرێک پەپوولەیە.
346 پاپۆکە 1. پەپکە، ئاڵقە؛ 2. خەرمانی نەکوتراو.
347 پاپیا بە پای پیادە، بە پێیان چوون.
348 پاتیلە پاتێڵ، مەنجەڵی بچووک، بەرۆشی بچووک.
349 پاچینە نەردیوان، پەیژە.
350 پاراستان گوندێکە لەلای زمزیران لەناوچەی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!