# ناو مانا
321 بەسێ لە وشەی بەستە (بەسیە)وە هاتووە. ئەم نێوە لە ناوچەی مەنگوڕان زۆرە. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە. هەی بەسێ عەمرم بەسێ.
322 بەشان 1. لەراندنەوەی شان و باهوو لە هەڵپەڕکێدا؛ 2. نێوی جۆرێک هەڵپەڕکێ؛ 3. نێوی نەزمێکی دەهۆڵیی هەڵپەڕکێیە.
323 بەفران 1. کۆی وشەی بەفر؛ 2. کاتی بەفر.
324 بەفراو وەفر، ئاوی بەفر کە بەهاران بە شەتاواندا دێتە خوارەوە.
325 بەفرین سپی وەکوو بەفر، وێنەی بەفر.
326 بەفەڕ 1. پیرۆز؛ 2. بەبەهرە؛ 3. بەهونەر.
327 بەلار 1. یەکجارگەییشتوو، شلک و تەڕ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە: هەی بـــــەلار و بـــــەلار و بــــەلارەوە/ مەمکۆڵەت شەکرە سێون بە دارەوە
328 بەناز نازدار، خاوەن ناز، دەڵال.
329 بەندان کۆی بەند بە واتای: 1. بەند: بەستن و گرێدان؛ 2. بەند: لەمپەر؛ 3. بەند: پاوەنی پای زیندانیی؛ 4. بەند: کورتە گۆرانیی؛ 5. بەند: قامکی دەست؛ 6. بەند: پارچەیەک لە قەسیدەی شیعر؛ 7. بەند: مانەوە؛ 8. حیلە و دزی؛ 9. جۆگەی گەورە و هەڵبەستراو؛ 10. بەند: مەچەکی دەست؛ 11. بەند: بەستەی کاغەز؛ 12. بەند: قەدەخە، یاساق؛ 13. بلندایی لە تەختاییدا؛ 14. پێنجەم حەوتەی زستان؛ 15. ساڵی جووتکردنی گا، وەکوو گای دوو بەندە و سێ بەندە؛ 16. گیر و گرفت؛ 17. جۆگەی گەورە؛ واتای (بەندان)یش دەبێتە: 1. تێهەڵسوون و هەڵبەستن؛ 2. بەسران و گیران، وەکوو: خەنەبەندان، بەستە و بەندان، رێبەندان. بیــــــرەوەری دووی رێبـەنــدان دەمخاتە سەر بەستە و بەندان (سووارە)
330 بەنستان گوندێکە سەر بە ناوچەی بادینان لە کوردستانی باشوور کە هۆزی رێکانی لێدەژین.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!