# ناو مانا
301 بەرشین بە زاراوەی هەورامی هاتنەدەر، دەرکەوتن.
302 بەرفێ ئاماژە بە بەفر، وەکوو بەفر.
303 بەرماک نێوی کوردیی گوندێک بووە لە کوردستانی ترکیە کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
304 بەرموور ملوانکە، گەردانە.
305 بەرنا 1. شەپاڵ، ژیکەڵانە؛ 2. ئەو شوێنەی کە ئاوی نای ئاشی دێتە ناو.
306 بەرهەڤ بەرهیڤ، ئامادەکردن، تەیار، لەسەریەک کۆکردن.
307 بەروو نێوی ئەستێرەی (مریخ) لە زمانی کوردیدا.
308 بەرکاز پەنجەرە، دەلاقەی دیواودەر.
309 بەرکاو داوێنی شاخ، بناری چیا.
310 بەرکۆژە 1. پشکووژ، قۆپچە، دووگمە‌؛ 2. بەر، پێسیر، دادڕاوی یەخە تا سەر سینگ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!