# ناو مانا
291 بەردۆخ ئامرازێکە لە دۆخی خەرەکدا کە جۆڵا بەکاری دێنێ.
292 بەردیل 1. شت بەشت گۆڕینەوە، ماڵ بەماڵ گۆڕینەوه، ئاڵشتکردن؛ 2. شەکی بەر بەران‌.
293 بەرزالین گوڵێکی بۆنخۆشە بۆ دەرمان بەکار دەبرێ.
294 بەرزێ 1. باڵابەرز، بەژنوباڵاجووان؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی.
295 بەرزە نێوی گوندێکە لە ناوچەی کووت لە باشووری کوردستانی باشوور، کە کوردی کەڵوڕی تێدا ژیاوە بەڵام دەوڵەتی (بعث) کوردەکانی ئەوێیان هەڵداشت‌ بۆ شوێنی دیکە و کردیان‌ بە عەرەبنشین.
296 بەرژەنە بەرەمەشکە، رۆنەکەرەی یەکجار مەشکەژەندن.
297 بەرسا نێوی کوردیی گوندێک بووە لە ناوچەی حەکاری کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
298 بەرسیلە پەسیرە، هاڵە، ترێی فەریک و نەگییشتوو.
299 بەرسین بەرسینگ، سینەبەندی زین.
300 بەرشی وشەیەکی هەورامییە واتە: هاتەدەر، دەرکەوت.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!