# ناو مانا
21 کاریکا 1. ئازا و گورجوگۆڵ، 2. کارا و کارتێکەر.
22 کارێز 1. رێگەئاوی بەژێر زەویندا کێشراو؛ 2. چاوگەی ئاو کە بە دەس کنرابێ؛ کاناڵ.
23 کازین 1. گاڵتە و گەپ؛ 2. نارەنار و دەنگی خۆش؛ 3. کۆخ و کۆشکی هەژارانە. بۆ ئاگاداریی وشەی (کازینۆ Cazino)ی ئینگلیسی لە وشەی (کاز و کازین)ی کوردی کە وشەیێکی کۆنی کوردییە وەرگیراوە. بۆ نموونە: کیووسک Kiosk هەر وشەی کۆشکە و زۆر وشەی دیکه لە زمانی سویدی و ئورووپیدا هەیە کە لەگەڵ کوردی هاوبەشن‌.
24 کازیوە بوومەڵێڵی بەیانی، تاریک و لێڵ، بەرەبەیان.
25 کاژان 1. کاوژان، کێوی سەرانسەر بەرد؛ 2. دار سنەوبەر؛ 3. توێکڵی دار.
26 کاژین کازین، کازتین، هەرا و هاوار.
27 کاژە 1. بنەی کاروان لە دەشت؛ 2. رەبەت، بۆسەی راوچی؛ 3. ئێسکەسەر؛ 4. کاژە، توێکڵ، توکوڵ، پەترۆ؛ 5. نێوی گوندێکە لە کوردستان.
28 کاسان 1. کێوی لێژ و هەوراز؛ 2. نێوی کێوێکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان .
29 کاساک 1. شوێنی بەرز و هەوراز.
30 کاسمە کولێرەی تۆتۆیی و نانێک که هەویرەکەی بە رۆنەوە شێلدرابێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!