# ناو مانا
21 کاسۆ 1. کاشۆ، کاسی، کاسای، نێوی تیرەیەکی کۆنی کوردی دوای گۆتییەکان بووە کە لە ناوچەی کرماشاندا فەرمانڕەواییان کردووە؛ 2. داری سەرخواری تۆپانقار یان گۆبازی.
22 کاشان 1. کاشێل، شوێنگێڕان، شوێنهەڵکردن و دۆزینەوەی کەسێک بەجێگەپا؛ 2. نێوی گوند و عەشیرەتێکە لە ‌رۆژهەڵاتی کوردستان.
23 کاشۆک نێوی تیرەیەکی بچووکی کوردن کە چادرنشین بوونە و زۆرتر لە دەوروبەری ناوچەی ئورفا (رۆحا) ژیاون لە کوردستان شمالی.
24 کامیار پیرۆز، سەرکەوتوو، کەسێ بە مراد و مەبەستی خۆی گەییشتبێ.
25 کامەران بەئاواتگەییشتوو، کامڕەوا.
26 کاوان 1. کۆی کاو؛ 2. کاو واتە: مراد، (کاوان)یش: مرادان؛ 3. بە هەورامیش واتە: کەل، ملە، یاڵ، گەردەنە؛ 4. هەروەها گوندێکە لە ناوچەی شەقڵاوە لە باشووری کوردستان.
27 کاوانی نێوی هۆزێکە لە کوردستانی باشوور.
28 کاویان 1. کاوەییان، درووستکراوی کاوە، هی کاوە، شتێک که کاوە درووستی کردبێ؛ 2. گریان بە دەنگی نزم؛ 3. سووزانەوەی پێست؛ 4. نێوی ئەو ئاڵایەیە کە کاوەی ئاسنگەر بۆ شەڕ دژی ئەژدەهاک هەڵیدا. لە چیرۆکی کاوەی ئاسنگەر و ئەژدەهاکدا دەڵێن: ئەو پێشبەنە چەرمەی کە بۆ ئاسنگەریی لە بەرۆکی خۆی دەبەست، کرد بە ئاڵا و خەڵکی کۆوە کرد و ئەژدەهاکی کوردی که هاوڕەگەزی خۆی بوو، لەناو برد و فەرەیدوونی فارسی لە جێگەی دانا، خەڵکیش دوای ئەو کارەساتە ئاڵاکەی کاوەیان لە زێڕ و زیو گرت و نێویان نا: (ئاڵای کاویان)، یان ئاڵای کاوەییان کە لە ئەدەبیاتی کۆنی فارسیدا دەگوترێ (درَفش کاویان).
29 کاوە 1. ئێش و ئازارێکە بە هۆی کارکردنی زۆرەوە لە لەشدا پەیدا دەبێ؛ 2. نێوی کاوەی کوردی قارەمانی داستانی ئەفسانەیی (کاوە و ئەژدەهاک)ە، کە ئەژدەهاکی کوشت و (فەرەیدو)ی فارسی لە جێگای دانا. بڕوانە ئەژدەهاک.
30 کاکل گیایەکە بۆنخۆش وەک رێحان بەڵام گەڵاکانی باریکترە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!