| 21 |
ژیندا |
1. ئاماژە بە ژین و ژیان؛ 2. ئینسانی دڵزیندوو. |
| 22 |
ژیکەڵە |
ژیرکەڵە، خنچیلانە و خوێنشیرین. |
| 23 |
ژێهات |
لێهاتوو، هەڵکەوتوو. |
| 24 |
ژەرێژە |
1. شوێنێ کە کەوی زۆر بێ؛ 2. نێوی گوندێکە لە داوێنی چیای کۆساڵان لە هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان. |
| 25 |
ژەرەژ |
بە زاراوەی هەورانی واتە کەو، بە زازاکیش واتە: زەرنج. |
| 26 |
ژەرەژان |
1. کۆی وشەی ژەرەژ، پۆلەژەرەژ؛ 2. نێوی کێوێکە لەلای زەنگان یان زەنجان کە کەوی زۆرە و لادێکانیشی کوردن. |
| 27 |
ژەمەن |
1. ژەمەنان، مایەی ژیان، بژیو؛ 2. خواردن لەکاتی دیاریکراو. |
| 28 |
ژەنسا |
جۆرێک گیایە. |
| 29 |
ژەنگال |
1. موورووی شین؛ 2. جۆرێک کۆترەکیویلەیە کە لە هەرێمی لوڕستان زۆرە. |
| 30 |
ژەنیار |
سازژەن، سازبەن، نەواژەن. |