# ناو مانا
21 ڕاماتیا نێوی ژنێک بووە لە بنەماڵەدەسەڵاتدارەکانی ماد.
22 ڕامینا نێوی گراویەکەی (وەیس) ە لە چیرۆکی (وەیس و رامین)، کە لە بنەڕەتدا کوردییە و بە زاراوەی کەڵوڕیی کە فارس بە (زبان پهلوی) نێوی دەبەن هۆنراوەتەوە.
23 ڕامە رامکە، ماڕکه، راوکە‌، ئەو هێلکەیەی دەبن مریشکی دەنێن بۆ ئەوەی هێلکەکەی لە شوێنێکی دیکە نەکا و دەڵەی نەکا.
24 ڕانا 1. کردای تێپەڕیوی چاوگی (رانان) ە واتە: خۆ نیشاندان، خۆدەرخستن؛ 2. شوێنهەڵکردن بۆ گرتن؛ 3. نێوی یەکێ لە یەزدانەکانی زەڕدەشتییەکان بووە.
25 ڕانیە شارێکە لە باشووری کوردستان.
26 ڕاوێن لەسەر شتێک بڕیاردان، لەسەر شتێک ساقبوونەوە.
27 ڕاوە 1. شیکردنەوەی واتا؛ 2. فەرمانە بە وەستان، بوەستە.
28 ڕاوەش بزووتنەوەی توند، تەکان.
29 ڕاوەک راوک، راڤک، پاڵوێنەی شیر و شتی تراو.
30 ڕاڤۆت 1. لە چاوگی راڤۆتان وەرگیراوە: راتەکا؛ 2. رۆییشتەناو؛ 3. پەلاماری دا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!