# ناو مانا
21 ڕامتین نێوی چنگژەنێکی سەردەمی خەسرەوپەرویزی ساسانی بووە.
22 ڕامیار 1. شووانی پەز؛ 2. رەوکەوان، ئاگاداری رەوە ئەسپ؛ 3. سیاسەتزان.
23 ڕامیس ماچ، ڕامووسان.
24 ڕانان خۆنیشاندان، دەرکەوتن. بڕوانە رانا لە بەشی کچان.
25 ڕاناو 1. پیشاندراو؛ 2. پیتێک کە هێمایە بۆ نێوێک؛ 3. راناوی فەرمانی.
26 ڕاهی نەجات، دەرباز، رزگار. (خۆزگە لەو گرفتە راهی دەبووم)
27 ڕاهێن فێرکار، پەروەرێنەر.
28 ڕاهێڵ 1. رایەڵ، رایێڵ، شۆڕکردنەوە؛ 2. تانوپۆی تەون.
29 ڕاویار 1. رێبوار؛ 2. راوکەر.
30 ڕاکان گاشەبەردی ژێر بەتاڵ. ئەم وشەیە لە لای مەریوان بەکار دەبرێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!