21 |
چۆمان |
1. کۆی چەم و چۆم، چەند چەم کە دێنە ناو یەک، وەکوو چەمی چۆمان، کە بەبەر گوندی واوان و نەڵاسدا تێدەپەڕێ و پێی دەگوترێ: (کەڵوێ)، بەڵام لە لای ئالان و ئاسۆس، پێی دەگوترێ: چۆمان و هەر ئەو چۆمەیە کە لە جوغرافیای ئێران‌دا بە رۆخانەی سەردەشت بەنێوبانگە؛ 2. چۆمان هەروەسا شارۆچکەیەکە لە لای شارۆچکەی گەڵاڵە لە باشووری کوردستان کە هەردووکیان بە دەستی حوکوومەتی بەعس وێران کران و سووتێنران. |
22 |
چیانە |
شوێنی نسرم و فێنک، نێوی گونده، چیانه له کوردستان زۆره، له ناوچه‌ی سنه، پیرانشار، نه‌غه‌ده و ورمێ هه‌یه و هه‌ر هه‌مووشی کوردنشینه. |
23 |
چیچک |
1. گوڵێ له ده‌شت پشکووتبێ؛ 2. چۆله‌که؛ 3. جووجه‌ڵه. |
24 |
چیرۆک |
داستان، راز، حه‌کایه‌ت، دهنگوباسی رابردوو، ئه‌فسانه. |
25 |
چیلان |
1. ئه‌نگوچکه‌ی سۆرانی باریک؛ 2. قفڵ و کلێڵ. |
26 |
چیلەک |
1. چه‌په‌ر، ته‌یمان، شووره؛ 2. گوندێکه نزیک گوندی چه‌خماخده‌ره له بان لایلاخ له ناوچه‌ی سنه‌له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. |
27 |
چیمەن |
1. گیای سه‌وز، مێرگ، 2. به زاراوه‌ی که‌لهوڕی واته ئێمه چووین. |
28 |
چینی |
جۆرێک سواڵه‌ته له ره‌نگی سه‌وز و شین. |
29 |
چینە |
1. بڕاوێک له میوه‌ی بێستان، 2. هه‌ڵگرتنی دانووله به ده‌ندووک، 3. ریزێک له دیواری به‌قوڕ، 4. خۆ له خاک و خۆڵ گه‌وزاندن. |
30 |
چێرین |
نێوی کوردیی گوندێک بووه له باکووری کوردستان که ده‌وڵه‌تی تورک گۆڕیویه و نێوی تورکیی له جێی داناوه. |