# ناو مانا
21 پلان 1. گەڵاڵە و کەین و بەین بۆ کارێک؛ 2. نێوان، ئاشنایەتی؛ 3. نەخشە و پیلان.
22 پووریا 1. میمکەزاگ، خوشکه ‏زاگی باب یان دایک؛ 2. رێک و پێک.
23 پڵنگ 1. گیانلەبەرێکی دڕندەیە؛ 2. تێکەڵوپێکەڵ و ئاڵۆز.
24 پۆڵا 1. بەروج، ئاسنێک کە تفەنگی پێ درووست دەکەن، جۆرێک ئەردەزین یان فلسی لە ئاسن پتەوترە؛ 2. پاشنێوی هۆزی (جانپۆڵا) یە لە لوبنان کە چەندین ساڵ لە حەڵەب دەسەڵاتدار بوون و دامودەزگای سەربەخۆیان هەبوو، بەڵام حوکوومەتی سووریە بە جونبەڵاتی نێودێر کردوون و کەماڵ جونبەڵات لەم گەورەهۆزیە و ئێستا لە چیاکانی لوبنان دەژین.
25 پیاوێن نێوی گوندێکە لە ناوچەی بانە لە ڕۆژهەڵاتی.
26 پیتۆڵ فەیلەسووف
27 پیران 1. کۆی وشەی پیر بە واتای: شەخس، خاسخوا، چاک؛ 2. گۆڕی چاکان و خاسخواگەل؛ 3. پیران گوندێکە لە نێوان مەریوان و هەورامان؛ 4. تیرەیەکن کە بەشێکیان لە باکووری رانیەن و بەشێکیان لەلای مەهابادن کە سەر بە هۆزی بڵباسن. 5. پیران: بوورانەوە، لەسەرخۆچوون، لەهۆشخۆچوون؛ 6. کاتی گریان کە هەناسە ببڕێ و نەگەڕێتەوە، وەکوو: ئەو منداڵە ئەوەندە گریا، پیرانی کرد؛ 6. وشەی پیر لە کوردیدا، واتای پیاوی چاک و دیندار و خواپەرست دەدا کە (شەخس) و (چاک) یشی پێدەڵێن؛ 7. ئەو (Piere) ە ش کە نێوە و من بۆ خۆم لە هەندەران بەتایبەت لە ئورووپا بیستوومە و هەیە، هەر ئەو پیرەیە کە ئێمە بە چاک و شەخسی نێو دەبەین و لەلای وانیش هەر هەمان واتای هەیە.
28 پیرس چیایەکە لەلای (بێرات و کەپرۆک) لە ناوچەی زێبار، لە باشووری کوردستان.
29 پیرسان 1. پیر لە زمانی کوردیدا چەندین مانای هەیە: الف. پیری بەساڵاچوو؛ ب. گۆڕ، گڵکۆ؛ ت. پێشوازییکردن، بە پیرییەوەچوون؛ پیرسان لێرەدا واتە: سوڵتانی پیران، سوڵتانی چاکان؛ 2. نێوی گڵکۆی یەکێک لە پیرانی تەریقەتی سۆفیگەرییە لە ناوچەی جزیر لە کوردستان.
30 پیرمام نێوی شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای هەولێرە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!