# ناو مانا
21 وێناز جێگای هەڵگرتنی وێنە.
22 وێنەسار وێنەسارە، گوندێکە لە ناوچەی سنە نزیک بە دێگولان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
23 وێنەوار وەکوو وێنە، لە شکڵی وێنە.
24 وەرای وشەیەکی هەورامییە واتە: شیاو، هێژا، هەژی، هەژیار.
25 وەردێ 1. وەردە، سۆنە، مراویی؛ بە زاراوەی هەورامی واتە: دەخۆی، ئەخۆی.
26 وەرژێن وشەیێکی کۆنی کەڵوڕییە، واتە: لەبەرهەڵگرتنەوە، لەبەرنووسینەوە.
27 وەرشین نێوی چەمێکی بچووکە لە ناوچەی بینگۆڵ، لە باکووری کوردستان.
28 وەرشەنگ 1. شۆخ و شەنگ، وەکوو هەتاو؛ 2. نازنێوی ژنە گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی تاجیکستان (تاهرە خانمی ڕحیموف)ە، لەو کوردانەی که لە سەردەمی عوسمانیی‌ هەڵداژراونەتە ئەوێ.
29 وەرشەو ئالیاژێکە تێکەڵ لە مس و زیو کە بریقەدارە و خەراپ نابێ و سینی و کەوچک و چەتاڵ و شتی وای لێ درووست دەکەن.
30 وەرڤین تنۆکدەڵێن، تنۆکلێدەڵێن، بەربوونەوەی دڵۆپی ئاو.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!