# ناو مانا
21 وەرزین 1. کاری کێڵگە؛ 2. نمەزین، ئارەقگیر؛ 3. بەرەی زین، قاییش و قەرووشی سینگی ئەسپ؛ 4. جووڵانەوە و خۆماندووکردن، وەرزش؛ 5. مەشق؛ 6. راڤە، لێکدانەوە؛ 7. لێکدانەوەی خەون.
22 وەرزێر وەرزیار، چاندەکار، وەرزەکار، وەرزەکێڵ، کێڵکار.
23 وەرسا پێشسان، قەرەوڵی بەر لەشکر.
24 وەرسان پسیان، قرتیان، بڕیان، پچڕان.
25 وەرکۆ 1. بەرکوت، کوتراوەی خەلەی پێش خەرمان؛ 2. وەرکۆرپە، بەرخی ساوا.
26 وەسان 1. ئاوەها؛ 2. لەکارکەوتن؛ 3. مانووبوون؛ 4. پاشگری نێوی گوندی (شێخ وەسان)ە لە ناوچەی بالیسان لە کوردستان.
27 وەشی 1. بە زاراوەی هەورامی واتە: خۆشی، شادی، کەیف سازبوون؛ 2. هێشووی ترێ و خورما و هیدیکە.
28 وەندی 1. گۆڕدراوی وشەی کۆنی (وەنت) ە، واتە: خاوەن، خودان ساحێو؛ 2. کاسە و دەفر و قاپ و گۆزە و دێزە؛ 3. پاشگری وشەیە بۆ وێکچوون و نیشاندان؛ 4. پاشگری نێوی چەند عەشیرەتن لە کوردستان، وەکوو عەلیوەندی و حسەینوەندی.
29 وەهران رۆژێکە لە هەر مانگێک لە مانگەکانی ئایینی زەڕدەشتیی.
30 وەیسە وەیس، نێوی شێخێکە کە گۆڕەکەی لە سەر چیایەکە لە ماییدەشتی کرماشان. دەڵێن: گوایە ئەم کابرایە شا بووە و بە دیتنی مردوویەک تێکچووە و لە دەسە‌ڵاتدارەتی دەستی کێشاوە و بووە بە سۆفی و تۆبەکار. ئەم حاڵە دەڕبڕی چیرۆکی زەمبیلفرۆشە و زۆرکەس دەڵێن: لەوانەیە هەر ئەم کابرایە بووبێ. دەبێ ئەوەش بزانین کە (وەیسولقەرەنەین) ی عەرەب، کە گۆڕەکەی لە یەمەن، لەگەڵ وەیسی ماییدەشت یەکێ نییە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!