# ناو مانا
21 هۆنا 1. دەنگی خۆش، دەنگی بەسۆز، وەکوو: به (هۆنا)یەکی خۆش دەستی پێکرد؛ 2. هێژی، هەنووکە، هێشتا.
22 هۆنیا خۆنیا، خۆن لە زاراوەی پالەوی یان کەڵوڕی کۆندا مانای خۆش و ئاواز دەدا. ئەم وشەیە لە کۆندا بە پێی نووسراوەیەکی (خاتوو ماری بۆییس)، کە لەمەڕ خونیاگەریی یان بەیتبێژی لە کۆپەڕی (خونیاگەری لە ئێرانی گەورەدا!!!) بڵاوی کردۆتەوە و وەرگێڕدراوەتە سەر فارسی، ئاماژەی بەوە کردووە: وشەی خونیا لە بنەڕەتدا هۆنیا بووە کە تیپی یەکەمی واتە: (هـ) ، کراوە بە (خ)! وشەی خونیاگەر لەم وشەیە بە ئاوێتەی دوو وشەی (خۆنیا و گەر)درووست کراوە کە لە بنەڕەتدا (هۆنیا واچ) بووە! دیتنەکەی ماری بۆییس، درووستە بەڵام، لە بنەڕەتدا وا نییە و هۆنیاواچ،‌ لە زاراوەی هەورامیدا واتای بەیتبێژ دەدا. هۆنیا واتە: خۆش، گۆرانیی خۆش و واچیش یانێ: گوتن و خوێندن. لە ئێرانی کۆندا دوور نییە دوای ساسانییەکان، وشەی (هۆنیا واچیان کردووە بە خونیاگەر و خونیاگەریان کردووە بە ڕامشگەر و ڕامشگەریان کردووە بە چامەگوو!) خۆنیاگەر کەسێ بووە کە بەیتبێژ و گۆرانیبێژ بووە، واتە هەم هۆنراوەی داناوە، هەمیش بە گۆرانیی گوتوویەتی. ئەم شێوە گۆرانیگوتنە تەنیا لەناو کوردەکاندا باو بووە و ئەمڕۆش شوێنەوارەکەی ماوەتەوە و لە باکووری کوردستانی گەورە، واتە لە کوردستانی ژێردەستی تورکیە و ئێراق و سووریە و ئێران و تەنانەت ئەو کوردانەی کە ئەرمەنستان و ئازەرباییجان و گورجستان و ئەو وڵاتانەی کە کوردی بۆ هەڵداژراوە باوە و ماوە. بەو گۆرانیبێژانەش کە ئەم گۆرانییانە دەچڕن، دەڵێن: بەیتبێژ. بەیت کە هیچ پێوەندییەکی بە (بێت)ی عەرەبییەوە کە واتای خانوو دەدا، نییە، بەڵکوو واتە شعر کە ڕیشەی هەمان وشەی پادی ئاڤێستایی دەدا کە واتە شعر و لە ڕیشەی (پۆیێت)ی لاتینیی کەوتۆتەوە کە واتای شاعر دەدا. وەکوو بەیتی وەیس و ڕامین کە لە بنەڕەتدا کوردییە و بە زاراوەی کوردیی کەڵوڕی گوتراوە و بە هەڵە یان بە ئەنقەست لە ئێراندا پێیدەڵێن: زبان پهلوی!! و پاشان بە مەبەستی نزیککردنەوە لە فارسیی، وەکوو هۆنراوەکانی بابا تاهیری عوریان کە ئەویش بە زاراوەی کەڵوڕی گوتراوە دەستیان لێداوە!! لە زمانی کوردیدا بەو داستان و چیرۆکگەلەی کە لە کۆندا سینە بە سینە ماونەتەوە و زۆر داستانی حەماسی و کۆمەڵایەتی دیکە کە بە ئاواز دەگوترێ، دەڵێن: بەیت. بەیت لەگەڵ دەسگای بەیات کە لە فارسیدا شووری پێدەڵێن، یەک ڕیشەیە. بەیت لەباری کۆمەڵناسی و مێژوو و جوغرافیاوە گرنگە. ئاوازەکانی حەیران و لاوک و حەیرانۆک، کە لە مێلۆدییە کۆنەکانی کوردین، سەر بە بەیتن. بەیت جۆری جیاوازی هەیە، وەک چۆن لە ناوەڕۆکدا تەواو کوردییە، لە قاڵبیشدا هەروەهایە. بڕوانە بۆ گاتا.
23 هێروو هەڵووژە، هەڵووچەپاییزەی سوور. ئەم وشەیە لە ناوچەی مەریوان بەکار دێ.
24 هێرۆ 1. هەرمەڵە، گیایەکی بەرزی گەڵاپانە، لاسکی ئەستوورە؛ 2. نێوی گوندێکە لەناوچەی قەڵادزێ لە باشووری کوردستان.
25 هێزان زۆردار، بەتاقەت، بەهێز.
26 هێشوو 1. هێشووی ترێ، هۆشەی هەنگوور؛ 2. گوڵی دەخڵ.
27 هێشین 1.هەرشین، هەر سەوز؛ 2. سەوزایی، شینایی.
28 هێلین 1. بە زاراوەی کرمانجی واتە: هێلانە، هێلانەی بچووک؛ 2. هێڵان، جێهێشتن.
29 هێما هێما دوو واتای جیاوازی هەیە: یەکەمیان واتە: بەلاچاو، درکە، ئاماژە، وەکوو:
30 هێمۆ 1. خاوێن، پاک؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!