# ناو مانا
21 هۆزانڤان بەیتبێژ، گۆرانیبێژێک که هەم هۆنراوە دابنێ، هەم بە گۆرانیی بیچڕێ.
22 هۆسا وەسا، ئاوەها، بەمجۆرە.
23 هۆگر خووپێگرتوو، گورۆپێگرتوو، ئونس بە شتێک بەستن.
24 هۆناس 1. سەرپاڵەی دروێنە؛ 2. سۆنگەناس، سەبەبناس؛ 3. سوودناس.
25 هۆنە 1. هۆنراو، پرچی هۆندراو؛ 2. موورووی هۆندراو؛ 3. نیشانە، ئاکار، نیشانەی باشیی؛ 4. داوەرینی فرمێسک بە شوێن یەکا؛ 5. ئەو جۆرەن؛ 6. گریانی هێور؛ 7. لوورەی گێژاو؛ 8. هەڵبەست، هۆنراوە؛ 9. نەسیم، شنە.
26 هۆنەر ئەو کەسەی کە شتێک لە گوێن مووروو، کەزیە، گوریس، هەڵبەست، دەهۆننەوە.
27 هۆکار کەسێ که ببێ به هۆی درووستبوون یان روودانی کارێک.
28 هیران 1. دارستان و باخ و باخات، دار و درەختی فرە و فراوان؛ 2. نێوی گەورە گوندێکی دڵگیرە لە نێوان شەقڵاوە بەرە و بالیسان لە باشووری کوردستان. هیران و نازنین دوو گوندن نزیک لەیەک و پێکەوە نێو دەبرێن.
29 هێژا بەڕێز، رێزدار.
30 هێور 1. ئارام و لەسەرەخۆ؛ 2. پەناگا، داڵدە؛ 3. ئەنوا، جێگە؛ 4. بوێریی، ئازایی، نەترسان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!