# ناو مانا
21 نگین 1. بەخت، شانس، هات؛ 2. نەقێم، نەقیم، قاشی سەر ئەنگوستیلە.
22 نوخشە 1. نوخشانە، هیواخواستنی مراد بۆ کەسێک، ئاواتخواستن، وەکوو: فڵانەکەس ژنی هێنا یان مێردی کرد، نوخشە بێ لەتۆش! لە موکوریان لە شایی و داوەتاندا هەر کچێک مێردی نەکردبێ و هەر کوڕێک ژنی نەهێنابێ، پێیان دەڵێن: نوخشە بێ لە تۆش، واتە بۆ تۆش، بۆ تۆش ببێ؛ 2. نۆبەرەی دەخڵ، دەخڵودانی فەریک، دانەوێڵەی نەگەییشتوو.
23 نۆبەرە 1. نۆبەر، میوەیەک کە تازە پێ بگا و یەکەمجار بخورێ؛ 2. یەکەم منداڵ، یان یەکەم میوە؛ 3. نخری، نۆفیکڵە، یەکەم منداڵی ژن و پیاوی پیر.
24 نۆژین ژیانێکی نوێ، ژیانەوە
25 نیار 1. شانۆگەر، گەمەی سەرشانۆ؛ 2. سەکۆی یاریکەران.
26 نیگا روانین، تەماشا، سەیرکردن، لێنواڕین، نێڕین.
27 نینا ئەمانە، ئەوانە، ئەیانە، یانە.
28 نیڤار نوێداهاتوو، باوی دەم و سەردەم.
29 نییەر 1. مەنبەر، جێگای خوتبەدان؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی هەورامان لە نێوان سنە و مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
30 نێرگز ناوی گوڵێکە کە لە وەرزی بەهاردا لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان دەڕوێت
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!