# ناو مانا
21 نما 1. دیمەن، چاوەنداز؛ 2. شاندەر، رووگەنوێن؛ 3. دیاری دا.
22 نوا 1. وشەیێکی کەڵوڕییە، واتای: پێش، بەر، پێشەوە، بەرەوە دەدا؛ 2. شوێنێ کە باران نەیگرێتەوە؛ 3. ئەشکەوت، غار، زاخە؛ 4. هەر جارێ لە بارینی بەفر.
23 نۆبار 1. تازەبار؛ 2. سەرەتای بەهار؛ 3. گوندێکە نزیک گوندی تەرەغە لەلای بۆکان.
24 نیاز 1. نەزر و نیاز؛ 2. مانا، مەبەست؛ 3. ئارەزوو؛ 4. خەیاڵی ئەنجامدانی کارێک.
25 نیازی پێداویستی.
26 نیاک نیا یان نیاک، وشەیێکی کەڵوڕییە واتای: باو باپیران دەدا.
27 نییەر 1. مەنبەر، جێگای خوتبەدان؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی هەورامان لە نێوان سنە و مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
28 نێچیر ئەو گیانلەبەرەی کە راو دەکرێ، دەسکەوتی راو.
29 نەبەرد 1. بەپشوو لە هەموو کارێکدا؛ 2. ئازا و هەرگیز نەبەز.
30 نەبەز پاڵەوان، شکستنەدراو، نەشکاو، بەهێز و توانا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!