# ناو مانا
21 میران 1. کۆی میر، پاشا؛ 2. میران نێوی هۆزێکی کوردی کۆچەریی بووە لە کوردستان؛ میر لە کوردیدا، کورتکراوەی نازنێوی (ئەمیر) ە و لەگەڵ وشەی (اَمیر) ی فارسیی، کە واتای (سەیید) دەدا، جیاوازە. نموونەی میرەکانی کوردستان: (میری سۆران و میری بۆتان) ە.
22 میرمام 1. مامی گەورە؛ 2. نێوی گوندێکە لە کوردستانی باشوور.
23 میرۆ میرا، پاشای بچووک.
24 میشان میرنشینێکی کورد بووە کە لە سەردەمی ئەشکانییەکانەوە هەتا هێرشی ئەسکەندەری مەغۆل دەوامی هێناوە.
25 میلان نێوی هۆزێکی کوردە، لە باکووری شاری خۆی دەژین؛ نێوی گوندێکە لە کوردستانی باشوور.
26 میلکان جێگای چادر و چێخبەرپاکردنی خێڵاتی کورد.
27 مێدیا 1. ماد، مەدیا، میدیا، نێوی دەوڵەتی مادەکان بووە؛ 2. ئەو شوێنەی کە مادەکانی لێ ژیاون؛ (میدی) یەکان لە رەگەزی هێند و ئورووپی بوونە و لە سەدەی نۆیەمی بەر لە زایین، لە ‌رۆژهەڵاتی زەلیای کاسپین یان قەزوێنەوە چوونەتە رۆژاوای باکووری کێوەکانی ئێران واتە وڵاتی (میدیا) و وردەوردە دەسە‌ڵاتیان بە سەر دراوسێکانیشیاندا پەیدا کردووە و لە کۆتایی سەدەی هەشتەمی بەر لە زایین، حوکوومەتێکی سەربەخۆیان دامەزراندووە و نەتەوەی پارسیشیان خستۆتە ژێر دەسە‌ڵاتی خۆیان و شاری هەگمتەنا یان هەکمتان، هەمەدان) ی ئێستایان کردووە بە پایتەخت، بەڵام ساڵی 550ی بەر لە زایین بە دەست کوورشی هەخامەنشی بەزیون و لە دەسە‌ڵات کەوتوون. وشەی ماد دواتر لە سەردەمی ساسانییەکاندا بووە بە (مای) و پاشان عەرەب کردوویەت بە (ماه)، بۆ میناک بە دینەوەریان گوتووە: ماه بەسرە و بە نەهاوەندیش: ماه کووفە! بڕوانه بۆ وشەی ماد.
28 مێرا 1. گەوره و مەزن‌؛ 2. خۆشەویست؛ 3. جێگای رێز؛ 4. ئەو تاجەی کە لە گیا و گوڵ درووست دەکرێ بۆ سەر سەری ئەو کیژانەی کە لە جەژنی سەری ساڵی مەسیحی یان شەوی زستاندا بەشداری دەکەن؛ 5. مێرا یان میترا: نێوی پەیامبەری رێز و خۆشەویسییە؛ 6. ئەو یازدە نووک یان نێزەیەی کە وەکوو نیشانەی رۆشنایی ئایینی زەڕدەشت ماوەتەوە و هێمایە بۆ رووناکی هەتاو. مارد، مار، مێر، مێرا، لە ریشەی کۆنی کوردیی (مێهر یان میترا)، کە ئایینی بەر لە زەڕدەشتییەکان، واتە (میتراپەرەستی) بووه،‌ وەرگیراوە و دوای ئەم ئایینەی (میتراپەرەستی)، زەڕدەشتپەرستی هاتۆتە نێوان. ئەو نێوانەی کە لە کوردستان بە وشەی (مێر)، دەس پێدەکەن، وەکوو (مێردین، مێرگەسوور، مێرگەپان، مێراوەر، مێروەند، و هیدیکە)، دوور نییە بە ریشەی نێوی میترا و میتراپەرستییەوە نزیک بن. نیشانەی ئایینی زەڕدەشت ئێستاش لە چیای (چەمی رەزان) کە بە سینگی کێوێکی بەرزەوە لەناو (مەڕ یا ئەستێودان)ێکی گەورەدا هەڵکنراوە و بە فارسی دەبێتە دەخمە، گۆڕی فەروەرتیش دووهەمین پاشای مادەکان لەوێیه، هەر ماوە‌ و پارێزراوە. بڕوانە بۆ وشەی مارد و ماردین لە بەشی کوڕان.
29 مێران پیاوچاکان، مەردان.
30 مێرخاس پیاوچاک، پیاگخاس، پیاوی ئازا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!