21 |
لیرە |
1. لوورە، بالۆرە، جۆرێک گۆرانییە کە ژنان لە کاتی کار و فرماندا دەیچڕن و بەسۆزە؛ 2. دراوی سکە لە زێڕ. |
22 |
لیسا |
شوێنی کاتیی باڵندان لە ناو داران. |
23 |
لیلاڤ |
شڵێوە، دوودانگ، بارینی بەفر و باران پێکەوە. |
24 |
لیمۆ |
میوەیەکی پێسزەردی مزر و ترشە لە تیرەی نارنج و پرتەقاڵ، دوو جۆری گەورە و بچووکی هەیە کە بچووکەکەیان وشک دەکرێ و دەنێو چێشت و خواردەمەنی دەکرێ. |
25 |
لینا |
کووپەی گەورەی جێگەی شەراو. |
26 |
لیڤا |
بەرخی تازەزاو. |
27 |
لییان |
1. لاکان؛ 2. ڕاژان؛ 3. هێلان، هێلانە. |
28 |
لێزگە |
1. ملەموورگ، متوموورووی بە (داو) ەوە کراو؛ 2. پەناگا. |
29 |
لێلان |
لەیلان، بالۆرە، لەرانەوەی دەنگ لە گۆرانیدا. |
30 |
لێناز |
نێوی هەوایەکی گۆرانیی کوردییە. |