# ناو مانا
21 قەمان 1. وشکبوونی داری تەڕ؛ 2. کانیاوێکە لە سەر ترۆپکی چیای (شنروێ) لە ناوچەی هەڵەبجە.
22 قەمرین بەستەڵەک، شەختە، بەستنی ئاو، بوونە سەهۆڵ.
23 قەمەر 1. ئەسپی سووری ئاماڵڕەش، کوێتی داوێنتاریک؛ 2. مرۆی ئاماڵڕەش، ئەسمەر؛ 3. گوندێکی باشووری کوردستانە.
24 قەناری مەلێکی بچووکی رەنگزەردە بە قەدەر چۆلەکەیەک کە لە زەردەزیڕە دەکا.
25 قەیتوول نێوی یەکێ لە هۆزە کوردەکانی ناوچەی مەندەلییە لە باشووری کوردستان.
26 قەیتەران 1. گیایەکە دەرمانە بۆ گورچیلە و گەروو؛ 2. نێوی پاڵەوانی چیرۆکی (قارەمان و قەیتەران) ە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!