# ناو مانا
21 فنداک مۆمدان، جێگەی شەم.
22 فێنک هنک، هونک، پێچەوانەی گەرم، بای فێنک.
23 فەتان بنیاتنانەوە، ئاواکردنەوە یان لەسەرڕا کێڵانەوەی زەوینی بایەر و دەێم.
24 فەراشین بای فێنکی هاوینان.
25 فەرخی نێوی جۆرێک ترێی زەرد و شیرینە.
26 فەرزان 1. فرەزان، زۆرزان؛ 2. زانا؛ 3. چازان؛ 4. بیرەوەند؛ 5. بنەچە و رەتەوەی رەسەن.
27 فەرزێ 1. لە وشەی فەرز کەوتۆتەوە، ئەو شتانەی کە واجبن ئەنجام بدرێن؛ 2. وادانان. (وای دادەنێم نەیێت و بڕوا)، یان (بە فەرزێ واش بێ)، (گیرام وەڵامیشی نەدامەوە)؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
28 فەرمین فەرموون، گوتن، وتن.
29 فەروار 1. هەوارگەی زستانانی کۆچەران؛ 2. فەرمان، حوکم.
30 فەروە پاڵتۆی لە خوری مەڕ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!