# ناو مانا
21 شاشیک مێزەرە، کڵاودەسماڵی ژنانە.
22 شاگوڵ 1. گوڵی گەورەی قاڵی؛ 2. گوڵی سەرەکی دەخڵ؛ 3. خوشکی گەورە.
23 شان 1. خاڵی سەرگۆنا، نیشانە؛ 2. شان و پیل، نێوان قۆڵ و مل؛ 3. شکۆ و گەورەیی؛ 4. پلە و پایە؛ 5. جێگەی گەرا و هەنگوینی مێشەنگوێن، شانە؛ 6. ملەی کێو.
24 شانا بە زاراوەی هەورامی واتە: کلی کرد، شاندی، هەناردی، رەوانەی کرد.
25 شاناز نێوی یەکێ لە قەتار یان هەواکانی مۆسیقای ئێرانییە.
26 شانیک 1. شانەک، شانی، نیشانە، بەڵگه؛ 2. شادە، شایەت، ‌شاهید، ئاگادار لە رووداو؛ بۆ نموونە: شانیکت کێیە بۆ ئەو کارە؟ واتە: شایەتت کێیە بۆ ئەو رووداوە.
27 شاهینە 1. ژنی شا، شاژن؛ 2. خۆشی و شادی.
28 شاکار 1. کاری زۆر باش و رێکوپێک؛ 2. هونەرخولقاندن. (کاری فڵانە‌ وەستا شاکارە)
29 شای جوانان، کچ یان کوڕی زەریف و جووان. شای جوانان، کچ یان کوڕی زەریف و جووان.
30 شلومل جوانی لەشنەرم و نییان. (شلوملی، خاڵلەملی، چاوبەکلی، بەچەندی؟!)
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!