# ناو مانا
21 شاناو نێوی بەرز و پڕئاوازە، نێوی شاهانە.
22 شانۆ سەکۆی شانۆگەری، شوێنی هونەرنواندنی شانۆکاران، نمایشی چیرۆک و داستان.
23 شانەواز بڕوانە بۆ شالاوێن.
24 شاهۆ 1. شاڤ، شاوە، دەنگی کەروێشک؛ 2. چیای چڕوپڕ لە دارستان کە ئاژەڵی کێوی زۆری هەبێ؛ 3. مەلێکی لنگدرێژی باڵشینە کە هەر لەدەم ئاو دەژی؛ 4. چیایەکە لە بەشی زنجیرەچیای زاگرۆس کە کەوتۆتە نێوان پاوە و هەورامان و رۆژهەڵاتی شاری هەڵەبجەوە؛ 5. لە گاتاکانی زەڕدەشتدا لە (هات)ی 31 شاهۆ بە (ئەشاوۆ) هاتووە:
25 شاهێن یەکێ لە هۆزە شەڕاشۆکانی کورد بوونە کە لە ناوچەی تیکاپ دادەنیشتن و ساڵی (940) ی زایین دەوڵەتی ئێران بە تۆپزیی لەشکری گەورە و گرانی لەم هۆزە و هۆزەکانی دیکەی موکوریان کۆکردەوە و ناردنی بۆ شەڕ لەگەڵ عەرەب. ئوستاد نەوبەخت لە شانامەکەیدا تێروتەسەل باسی ئەم هۆزە و هۆزی (شووڵ و رەوەند) دەکا.
26 شاواز 1. شاباز، بازی سپی؛ 2. شاباش، شاواش، ئەو بەخششەی کە بە بەزمگێڕی زەماوەن دەدرێ.
27 شاوان زەوینی بەردەڵان.
28 شاوێس گوندێکە بەرانبەر پیرزین لە بن هەولێر لە کوردستان.
29 شاڕێ رێگای پان و سەرەکی.
30 شاکە باڵەفڕەی مەلێک کە دەیەوێ باڵەوازە بێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!