# ناو مانا
21 ساریا نێوی چیایەکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان.
22 ساریسا مینۆرسکی لە زمانی (تۆرۆدانگین) ی زمانناسەوە دەڵێ: لە وڵاتی (کوردۆئین) دا سێ شار بەسەر رۆباری دجلەوە هەبوونە کە نێویان ساریز یان ساریسا و ستالکا و پنیاکا بووە کە کاردۆخییەکانی لێ ژیاوە. (سترابۆ) ی رۆژهەڵاتناسیش دەڵێ: کوردۆئین بە ناوچەشاخاوییەکانی نێوان مووش و دیاربەکر گوتراوە.
23 سارین بەرەبەیانی زوو.
24 سارینا 1. هەواری بەرز و فێنک؛ 2. نێوی چیایەکە لە باکووری کوردستان.
25 سارە بەرەبەیان، سۆزوو، شەوەکی.
26 سارەما تێبەردانی کارژەلە و بەرخ بۆ شیرخواردن، بەیانیان بەر لە دۆشینی دایکەکانیان.
27 ساز 1. ئامرازی مۆسیقا؛ 2. دڵخۆش؛ 3. دەوڵەمەند؛ 4. ئامادە؛ 5. بارگە و کەلوپەلی سەفەر؛ 6. پاشگری بەواتا سازێنەر.
28 سازان 1. ساچان، ساچیان، چارین، سازش؛ 2. گوندێکی خۆش و پڕ باخ و باخاتە لە باشووری خۆرهەڵاتی هەڵەبجە.
29 سازاو 1. ئاوی سازگار؛ 2. کانیێکە لە ناوچەی گاوەرۆ.
30 سازگار بەئارەزووی مەزاج، گونجاو لەگەڵ مرخی ئینسان. ئاوەکە سازگارە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!