# ناو مانا
21 ساڤۆ گوڵێکە لە ناوچەی بادینان دەڕوێ و گوڵ لە رەنگی شین و پەمەیی و هیدیکە دەردەکا.
22 ساکۆ 1. چیای رووتەن، کێوی بێ گژوگیا؛ 2. زیارەتگە.
23 سپێر 1. سپەر، چەپەر، خەل، سەنگەر، قەڵغان؛ 2. مەتاڵ، مەرتاڵ؛ 2. ئامرازی شەڕکەر کە بۆ خۆپاراستن لە برینی شمشێر بەکاریان دەبرد؛ 3. ئامرازی زێدە بۆ کار؛ 4. سپەر وشەیەکی کۆنی کوردیی یان پالەوییە کە پێیان گوتووە: ئەسپەر.
24 سپێران 1. کۆی سپەر؛ 2. بەچەپەر دەورەدراو؛ 3. گوندێکە لە نێوان (خوەشاو و کەڵاتێ) لە ناوچەی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
25 ستار 1. داپۆشین؛ 2. ئارامیی، ئۆقرە، وەکوو: لە هیچ شوێنێ ستار ناگرێ.
26 سروودی نیشتمانی و شوناسی نەتەوەکان 1. سرووت، ستران، وشەیێکی کۆنی کوردییە؛ 2. ئەو گۆرانییە ئایینییانەی کە لە سەردەمی زەڕدەشتییەکاندا گوتراون، پێیان گوتوون: سرووت کە لە گاتاکانی زەڕدەشتدا هاتووە و ریشەی وشەی سترانی کوردییە و لە کۆنترین ناوچەکانی کوردستان کە زاراوەکرمانجن ئەم وشەیە بەکار دەبرێ، بەڵام دواتر بە هاتنی ئیسلام چونکە ئەم سروودانە یارسانەکان و ئیزەدییەکان خوێندوویانن پێیان گوتوون: (گۆرانیی) واتە ئاوازی گاورەکان! نێوی هۆزی گۆرانیش که یارسان (ئەلحەق)ن و لەم وشەیە کەوتۆتەوە. بڕوانە گۆران لەبەشی کوڕان.
27 سرکان چپەکردن، ورتەکردن.
28 سلۆڤان نێوی هۆزێکی کوردە لە باکووری کوردستان.
29 سمکۆ کورتکراوەی نێوی (سمایل)ە؛ لە زاراوەی کرمانجیدا تیپی (ۆ)، پاشگری نێوی نێرینەیە و ئامرازی بچووککردنەوەیە بە واتای خۆشەویستیی، وەکوو: سمکۆ، دیمۆ، جەمۆ؛ سمکۆ، نازنێوی (سمایلاغا) ی شکاک، سەرۆک هۆزی شکاک بووە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە دژ بە حوکوومەتی رەزاشا، بەهیوای رزگارکردنی کوردستان راپەڕی و لەگەڵ ئەرتەشی شپڕێوی ئەو کاتەی ئێران بەشەڕ هات، بەڵام ئێوارەی رۆژی 30 ی جۆزەردانی ساڵی 1309 (1931) ی زایینیی کە دەکاتە 2543 ی کوردیی وەبەر گوللەی چەتەکانی رەزاخان کەوت و بوو بە سەرلەپێناوی رزگاریی کوردستان. سمایلی شەریفزادەش کە بە دەستی چەتەکانی رەزا پالەوی لە دارێنەی لای بانە بە فیتی (مەلا شەریف)ی جاشەکورد کەوتە داو و شەهید کرا، بە (سمکۆ) نێودێر کرابوو.
30 سمیلان چیایەکە لەبن گوندی رۆستی لە ناوچەی رواندز لە کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!