# ناو مانا
21 زریوە ترووکەی ئەستێرە.
22 زمزیران 1. گاموور، کاتی کوتان و شێلانی تێ بۆ سرکە و شەراو؛ 2. کەل (گەردەنە) یەکە نزیک شاری سەردەشت کە رێگای مەهاباد بۆ سەردەشت، بەوێدا تێدەپەڕێ.
23 زمنای ئەزموون، تاقیکردنەوە.
24 زمڕووت گەوهەرێکی بەنرخی کەسکە.
25 زمێران سمێران، نێوی گوندێکە لە ناوچەی سنە، لە لای مارنج و مووژژ.
26 زووبینا جگە لەو یەکە، بێژگە لەودانە.
27 زۆزان بە زاراوەی کرمانجیی، هاوینەهەوار، چیا و کوێستانی سازگار، هەوارگەی کۆچەران؛ لە مێژووی کورد و کوردستانی شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانیدا هاتووە: زۆزان کەوتۆتە نێوان مووسڵ و خێڵات و سەڵماس؛ نێوی ژنەگۆرانیبێژێکی باکووری کوردستانە؛ سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
28 زیلان 1. زێوان، نێوی هۆزێکی مەزنی کوردن لە لای زەلیای وان؛ 2. نێوی دەشتێکە لە لای باکووری ناوچەی ئەرجیش لە باکووری کوردستان. بڕوانە زیوان.
29 زینوێ 1. زینوو، زیندوو؛ 2. ملەی کێو؛ 3. بستوو، بنگووس؛ 4. گوندێکە لەسەر سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان کە سەر بە ناوچەی (خانێ) یە.
30 زینە 1. زیندی، زینگ؛ 2. زی، دڕکەزی؛ 3. ژن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!