# ناو مانا
21 زۆراو نێوی کوڕی رۆسەمی قارەمانی داستانی کوردیی (رۆسەم و زۆراو)ە. دوکتۆر عیمادەلدینی دەوڵەتشاهی کە خەڵکی کرماشان و پیاوێکی زانا بوو سەلماندوویەتی که رۆسەم و زۆراو کورد بوونە و چیرۆکەکەشیان چیرۆکێکی کۆنی کوردییە. بڕوانە بۆ زۆر.
22 زۆرۆ 1. زۆران، زۆرەبازی؛ 2. کورتکراوەی نێوی (زۆراو)ە.
23 زۆزک 1. هەوارگەی بچووک، کوێستانۆکە؛ 2. چیایەکە لە ناوچەی رواندز، لە باشووری کوردستان.
24 زیرەک 1. زرینگ، وریا و زیت، بەدەستوبرد؛ 2. سەرنێوی کۆچکردوو حەسەن زیرەک گۆرانیبێژی لێهاتووی کوردە.
25 زیمکان دۆڵێکە لە ناوچەی سلێمانی لە کوردستان.
26 زینکۆ لووتکەی پێشەوەی زین، قەڵپۆزی زین.
27 زینۆ ملەی کێو، بستووی شاخ، تەختایی چیا، باسکی کوێستان.
28 زێبار 1. مێنگە و ناوچەی قەراخ رۆبار؛ 2. نێوی هۆزێکی کوردە لە نێوان ئاکرێ و زێی گەورە دەژین لە باشووری کوردستان.
29 زێد 1. نیشتمان؛ 2. شار، گوند، یان شوێنێک کە لەوێ لەدایک بووبێتی.
30 زێندین زیندانەوان، پاسەوانی زیندان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!