# ناو مانا
21 داشۆ داشێ، براگەورە، وشەی دواندنی براگەورە.
22 داگر 1. داگرتن و داپۆشین، وەکوو: هەور هەموو ئآسمانی داگرت، ئاگر تەواوی دارستانەکەی داگرت؛ 2. هەموولا وەبەرخۆدەر، وەکوو: شەڕی دووهەمی جیهانداگر؛ 3 داگر، وەکوو: کرماشان داگری چەندین شار و گونده.
23 دانیار 1. پەروەردگار، بەخشندە؛ 2. ئینسانی دەست و دڵئاوەڵا.
24 دانێر حاکم، دادوەر، ئەو کەسەی کە قازییە و داوەریی دەکا.
25 داهات 1. بەهرەی زەوی، بەروبۆ؛ 2. مووچە و دەخڵی مانگانە لە کار و کاسپیدا؛ 3. هەڵاتنی پووڵ و پارەی زەماوەند خەتەنەسووران و هیدیکە.
26 داهێنەر تازەداهێن، وەدیهێن، کەسێ که شتێکی نوێ دەخولقێنێ.
27 داکۆک 1. پشتیوان، لایەنگر؛ 2. تەقەڵا، پلوپا.
28 داڵانپەڕ نێوی چیایەکە لە کوردستان کە ساڵی 1943، کۆمەڵەی (ژێ کاف) لە رۆژهەڵاتی کوردستان و (حیزبی هیوا) لە باشووری کوردستان و کۆمەڵەی خۆییبوون لە باکووری کوردستان، لە چیای نێوبراو لە لایەن نوێنەرانی سێ پارچەی کوردستانەوە، پەیمانی سێ سنووریان مۆر کرد و نەخشەی جوغرافیای کوردستانیان دەسنیشان کرد و لەسەر مەسەلەی کوردستانی گەورە رێک کەوتن. هەروەسا ئالأشیان دیاری کردووە و ئەو ئالأیەی لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مهاباد هەڵدراوە و گەیشتۆتە ئەمڕۆ، هی ئەو سەردەمەیە.
29 داڵاهۆ دالأهوو، نێوی کێوێکە لە ناوچەی (رێژاو) لە رۆژهەڵاتی کوردستان، نزیک چیای (بەمۆ) لە دۆژ کرند و قەسری شیرین، کە گڵکۆی (باوە یادگار) کەوتۆتە بناری ئەم کێوە.
30 درسیم دێرسیم، ناوچەیەکی بەرینە لە باکووری کوردستان، کە داگری چەند باژێر و چەندین گوندە، لەم ناوچەیەدا کوردی زاراوەزازا و کرمانج پێکەوە دەژین کە زازاکانیان سەر بە ئایینزای عەلەوین؛ شۆڕشی دەرسیم کە بە سەرۆکایەتی شێخ رەزای دەرسیم لە چیای ئاگری هەڵگیرسا، لەم ناوچەیەوە دەستی پێکرد؛ وشەی دێرسیم، دوور نییە لە دوو وشەی (دێر: پەرستگا و سیم: زێڕین و پیرۆز) پێک هاتبێ بەواتای پەرستگای زێڕین، یان جێگای پیری زەڕدەشتییەکان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!