# ناو مانا
21 خێوەن خێو، خاوەن، خودان.
22 خەبات 1. کار و تێکۆشان؛ 2. ئەم واژەیە، وشەیەکی کۆنی باکووری کوردستانە و بۆ کار و تێکۆشان بەکار دەبرێ، بەڵام دوایی لە ئەدەبیاتی سیاسیدا بە جێگای وشەی (موبارزە) جێگەی گرت. وەکوو، خەباتکار: موبارز.
23 خەتان دەستەواژەی خۆشەویستیی دایک و باب بۆ منداڵانیان.
24 خەزام 1. پاییز، گەڵاڕێزان؛ 2. کژی دوای هاوین.
25 خەزان 1. خەزام، بەرۆش، مەنجەڵ، تێانە، قازان؛ 2. زەردبوونی گەڵای دار لە پاییزدا، گەڵاخەزان، گەڵاڕێزان، خەزەڵوەر؛ 3. تیانەی گەرماو یا حەمام.
26 خەلان 1. کۆی وشەی (خەل) ە، بەواتای سەنگەران؛ 2. کۆزی ئاژەڵان لە دەشت؛ 3. نێوی دوو گوندن لە (باڵەکایەتی) لە باشووری کوردستان؛ 4. شکانی پێشەی دەست و قاچ.
27 خەلەک 1. گەو، ئاڵقە؛ 2. مووی لێکئاڵاو.
28 خەمان کوڵوکەسەر، مامەخەمە، کەسێ کە خەمی کەسی دیکە بخوا.
29 خەمۆ خەملەکۆڵ، خەمهەڵگر، بەکەسێک دەگوترێ کە بەخەم بێ بۆ هەموو کەس.
30 خەنجەر (کێرد یان کارد) ی درێژی دەسکەدارە کە لە کۆندا لەبەر پشتێنیان رادەکرد و بۆ ئامبازبوون و شەڕی بەرانبەرکێ بەکار دەبرا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!