# ناو مانا
21 تاڤگە تاف، سۆلاڤ، سۆپێل، قەڵوەز، ئاوهەڵدێر.
22 تاڤین تاڤی، رێژنەباران، تاوی باران، لە هەندێ ناوچەی کوردنشینی باکوور واتای: تیشکی هەتاو دەدا.
23 تاکانە 1. تاقانە، تەنیا، تاقە منداڵی دایک و باوک؛ 2. تەنیا کوڕ لە نێو خوشکاندا.
24 ترووسکە بریقە، برووسکە.
25 تریفە 1. تیشک و تریفەی مانگ؛ 2. گوندێکە لەناوچەی شارەزوور لە کوردستان.
26 ترێ هەنگوور، قلە.
27 تنۆک دڵۆپ، دڵۆپەی باران و ئاو.
28 تووتمێ 1. شوێنێ کە سماقی هەبێ؛ 2. داری سماق؛ 3. گوندێکە لە دۆڵی بالیسان لە باشووری کوردستان.
29 تووژەڵە تووەژاڵ، تووژاڵە، تووژەڵە، گوندێکە لە داوێنی چیای مامەندە لە باشووری کوردستان.
30 تۆران زیز بوون
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!