| 21 |
باستێ |
گوندێکە لەسەر سنووری نێوان بانە و پێنجوێن لەلای (رەشەدێ) لە باشوری کوردستان. |
| 22 |
باسرەت |
گوندێکە لە ناوچەی بۆتان لە باکووری کوردستان. |
| 23 |
باسێ |
1. نێوی ئەشکەوتێکە لە ناوچەی بینگۆڵ؛ 2. کانیێکە لە ناوچەی مەریوان بەرەو رێگای بانە. |
| 24 |
باشیلا |
لە زاراوەی زازاکیدا واتە: ئاوارە. |
| 25 |
بالە |
لێرەدا بە واتای سەمایەکی ئارامی ئۆرووپاییەکانە، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا باوە. |
| 26 |
بامەزرێ |
گوندێکە لە ناوچەی ئاکرێ. |
| 27 |
بانتا |
1. ئەو گەڵاو شووڵەی سەری سەوەتەی پێدەگرن؛ 2. باخێکە لە چیای ئاویەری گەورە لە سەرووی ماماتکەوە لە شار سنە. |
| 28 |
بانوورا |
نێوێکی کۆنی سەردەمی ساسانییەکانە. |
| 29 |
بانیژە |
1. ئەو جێگەیەی گەنمی باراشی لێ رۆ دەکەن و لەوێوە دەڕژێتە گەروو بۆ بەرداش؛ 2. هەموو سەربانێکی نەوی و چکۆڵە. |
| 30 |
بانین |
نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کووت لە باشووری کوردستانی باشوور، کە کوردی فەیلی تێدا دەژیا، بەڵام بە دەستی حکوومەتی بەعس هەموویان دەرکران و عەرەبیان لە جێگایان دانان، ئەو کوردانەش کە لەوێ مابوون، لەبەر ئەوەی کە زۆربەی شارەکەیان کرد بە عەرەب، زمانی زگماکیی خۆیان لەبیر کرد و لەناو عەرەبدا توانەوە. |