# ناو مانا
21 بازگر 1. کێوێکە لەلای سەردەشت؛ 2. هێمایە بە چیای سەخت و هەڵەمووت کە مەلگەلێکی وەکوو باز و هەڵۆ و هیدیکە هێلانەی لێدەکەن.
22 بازۆ بازی بچووک.
23 بازیان نێوی دێهاتێک و ئەشکەوتێک و دەربەندێکە لە لای سلێمانی لەو لای تاسڵووجە، لە سەر رێگای سلێمانی بۆ چەمچەماڵ، کە یەکێ لە شەڕەکانی شێخ مەحموودی مەلیک لە گەڵ بەریتانیا لەوێ رووی داوە. بەردێک لە پەنا ئەو دەربەندیە که بە بەردە قارەمان بەنێوبانگە و شێخی نەمر لەوێ لە پەنا ئەو بەردەدا بریندار بووە و کەوتۆتە دەستی بەریتانیا. برنجی بازیان بەنێوبانگە.
24 بازین 1. وەکوو باز؛ 2. چاوتیژ، تیژبین.
25 باژۆ وشەی فەرمان (دەستوور)ە، وەکوو باژۆ: لێخوڕە. لە وشەی چاوگی "ئاژۆتن" وەرگیراوە. .
26 باسار وێژەری بەرنامەی رادیۆ و تەلەڤزیۆن.
27 باسان باسان کۆی قسە و باس و کۆی لێدوانە. (سەرمان گەرمی باسان بوو، لەپڕ تەقە هەستا). باس لە وشەی (بحث)ی عەرەبی وەرگیراوە.
28 باساک گوندێکە لە بناری چیای کاژاو، لەلای بەرزنجە لە ناوچەی سلێمانی.
29 باستێ گوندێکە لەسەر سنووری نێوان بانە و پێنجوێن لەلای (رەشەدێ) لە باشوری کوردستان.
30 باسمە شەقڵی خەرمان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!