| 21 |
ئارتمیس |
1. خوداژنی راو؛ 2. خواژنی مانگ؛ 3. نێوی کچی سه‌رداری گۆتی ئۆتانووس بووه که به خودای جوانی نێوی ده‌رکردووه و ژنی خه‌شایارشای پاشای ماد بووه. بڕوانه (ئار) له به‌شی کوڕان. |
| 22 |
ئاردا |
ناوی فریشتەیەکە لە ئایینی زەردەشتیدا |
| 23 |
ئاردوو |
1. ئاوردوو، ئارزاڵه، سووته‌مه‌نی؛ 2. سووتمان، ئاگرکه‌وتنه‌وه. بڕوانه (ئار) له به‌شی کوڕان. |
| 24 |
ئارزینگ |
چه‌نه، چناکه، چه‌ناگه، چه‌نه‌گه. |
| 25 |
ئارشته |
1. ئاراسته، رازاندنه‌وه‌و پێشکه‌شکردنی سڵاو و خۆشی و دووشی و لێپرسین له‌نامه‌دا؛ 2. رووی شتێک به‌ره‌و که‌سێک کردن. |
| 26 |
ئاره‌زوو |
تاسوخ، هێڤی، هه‌ویا، ئاوات، دڵخواز. له زاراوه‌ی پاله‌ویدا که یه‌کێ له زاراوه کۆنه‌کانی زمانی کوردییه، گوتراوه: (ئارزۆک). |
| 27 |
ئاره‌نان |
نێوی گوندێکه له چه‌ند کیلۆمیتریی شاری سنه‌وه که له کۆندا دابڕی ئه‌رده‌ڵانه‌کان بوو. بڕوانه (ئار) له به‌شی کوڕان. |
| 28 |
ئاره‌ناک |
نێوی چیایێکه له ناوچه‌ی بینگۆڵ، له کوردستانی باکوور. |
| 29 |
ئاروا |
نێوی فریشته‌یه‌که له ئایینی زه‌ڕده‌شتییه‌کاندا. بڕوانه (ئار) له به‌شی کوڕان. |
| 30 |
ئاروان |
1. خواردنی ناوڕێگه‌ی رێبوار، تۆشه‌به‌ره‌ی پشت؛ 2. ئازووقه له‌ماڵدا. |